پوتن: پێویستە هەمووان بزانن ئێمە لە پێناو پاراستنی وڵاتەکەمان ئامادەین چی بەکاربهێنین

"ئێمە هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە کەس ناکەین"
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی رووسیا لە بارەی پرسی ئەندامێتی ئۆکرانیا لە یەکێتی ئەورووپا، گوتی: "یەکێتی ئەوروپا، وەک ناتۆ، رێکخراوێکی سەربازیی نییە، وەک هەمیشە گوتومە هەڵوێستمان لەم بارەیەوە زۆر روون و ئاشکرایە، رووسیا دژایەتی ئەمە ناکات".

ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا لە میانی بەشداری کردنی لە 25مین کۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سانت پێترێسبورگ، باسی لە ئابووری جیهان و بەرەوپێشچوونە سیاسییەکان کرد.

سەرۆکی رووسیا، رایگه‌یاند، کۆمەڵێک دەنگۆ لەبارەی ئەوەی کە رووسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات هەن، ئەم بانگەشانە لە زاری سیاسەتمەدارە نابەرپرسەرکان و بەرپرسە باڵاکانیشەوە بیستراوە. ئێمە بێدەنگ نابین و وەڵامیان دەدەینەوە. هەر کاتێکیش وەڵامیان بدەینەوە راستەوخۆ دەڵێن "رووسیا هەڕەشە دەکات". ئێمە هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە کەس ناکەین. بەڵام پێویستە هەمووان بزانن ئێمە خاوەنی چین و لە پێناو پاراستنی سەروەری وڵاتەکەماندا ئامادەین چی بەکاربهێنین".

پوتین لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی هەڵوێستی رووسیا بەرامبەر پرسی ئەندامێتی ئۆکرانیا لە یەکێتی ئەوروپا، رایگەیاند، "یەکێتی ئەوروپا، وەک ناتۆ، رێکخراوێکی سەربازیی نییە، وەک هەمیشە گوتومە هەڵوێستمان لەم بارەیەوە زۆر روون و ئاشکرایە، رووسیا دژایەتی ئەمە ناکات".

k.b