جۆنسن: سه‌ركه‌وتنی پوتن له ئۆكرانیا كاره‌ساته

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاشكرای ده‌كات، پێویسته وڵاتانی رۆژئاوا پاڵپشتی ئۆكرانیا بكه‌ن، به‌تایبه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه‌ی كه رووسیا كۆنتڕۆڵی كردوون.
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌و ناوچانه‌ی رووسیا كۆنتڕۆڵی كردوون، بیانگه‌ڕێنینه‌وه.
پوتن راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا له‌و جه‌نگه‌دا سه‌ربكه‌وێت، ئه‌وا كاره‌سات رووده‌دات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا هۆشداری ئه‌وه‌یدا، پێویسته ئۆكرانیا به ئاشتییه‌كی خراپ رازی نه‌بێت، چونكه ئه‌مه ئاماده‌كاریی رووسه‌كانه بۆ هێرشێكی نوێ.
جۆنسن گوتی: "پێویسته له‌م كاته‌دا به‌ریتانیا پاڵپشتی ئۆكرانیا بكات، چونكه ئه‌وان له‌كاتی به‌رگریكردن له‌به‌رامبه‌ر سوپای ئۆكرانیا، ئازار ده‌كێشن".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "له‌نده‌ن ئاماده‌یه مه‌شق و راهێنان به هه‌زاران سه‌ربازی ئۆكرانی بدات".
k.b