هۆكاری له‌ده‌ستدانی لێدانه سزایه‌كه‌ی رامۆس ئاشكرا بوو
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا، هۆكاری له‌ده‌ستدانی لێدانه سزایه‌كه‌ی سێرجیۆ رامۆس به‌هۆی لوكا مودریچه‌وه بووه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆیدا نووسیویه‌تی: ئه‌وكاته‌ی رامۆس ده‌چێته سه‌ر لێدانه سزایه‌كه، كاپتنی كرواتیا داریۆ سرنا به‌په‌له به‌ره‌و كورسی یه‌ده‌گی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی راده‌كات و به‌ره‌و لای لوكا مودریچ ده‌چێت كه به‌شداریی یارییه‌كه‌ی نه‌كرد.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، موردیچ به سرنای راگه‌یاندووه كه به گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی (سوباسیچ) بڵێت كه رامۆس تۆپه‌كه بۆ لای راستی گۆڵپارێز لێ ده‌دات.
رۆژنامه‌ی ئاس جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه كه (دانیێل سۆباسیچ) گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا كه له یانه‌ی مۆناكۆی فره‌نسا یاریی ده‌كات به ئاشكرا ئه‌م زانیارییانه‌ی بۆ میدیاكان دركاندووه.