منداڵێكی تازه له‌دایكبوو له گۆڕستانێك فڕێده‌درێت
K24 - هه‌ولێر:
رووداوی فڕێدانی منداڵێكی تازه له‌دایكبوو له یه‌كێك له گۆڕستانه‌كانی تونس له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌نگی دایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه رایانگه‌یاند، دایكه‌كه‌ی به ئه‌نقه‌ست فڕێیداوه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "نه‌سمه"ی تونسی، ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه، كه تۆمه‌تباره‌كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی رێككه‌وتووه دووگیانییه‌كه‌ی له بنه‌ماڵه‌كیان بشارێته‌وه، به بیانووی ئه‌وه‌ی باری گوزه‌ریانیان باش نییه.
ئاماژه به‌وه كراوه، دایكه‌كه كۆرپه‌كه‌ی له یه‌كێك له گۆڕستانه‌كانی ناوچه‌ی "نابل"ی رۆژهه‌ڵاتی تونسی پایته‌خت هێناوه‌ته‌وه دونیا، به ته‌نیا بووه و به مقه‌سێك ناوكی منداڵه‌كه‌ی بڕیوه و دواتر هه‌ر له‌وێ منداڵه‌كه‌ی فڕێداوه و به‌په‌له شوێنه‌كه‌ی جێهێشتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س پێیبزانێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ئه‌منی نیشتمانی-ی تونس رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه منداڵێكی تازه له‌دایكبوو له گۆڕستانێك فڕێدراوه، ده‌ستبه‌جێ منداڵه‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك گواستووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌ندروستی دڵنیا ببنه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه كردووه و دواتر ده‌ركه‌وتووه، ژنێك كه دایكی چوار منداڵه، منداڵی پێنجه‌می له یه‌كێك گۆڕستانه‌كان فڕێداوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی راوێژی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ماوه‌ی 6 مانگه به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه له زیندانه.