شاندێکی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازیان لێکرا
دیداری شاندی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
دیداری شاندی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ لەگەڵ وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هه‌ولێر:

عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شاندێكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگری و فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر و  له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازیان لێكرا.

شاندی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی حکومەتی عێراق، لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێکرا.

بڕیاره‌ شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای ئه‌منیی و سه‌ربازیی له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "ئەمڕۆ 19ی حوزەیرانی 2022، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  بەیاوەری فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازیان لە شاندێکی سەربازیی و ئەمنی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق کرد بە سەرۆکایەتی فەریقی یەکەمی روکن عبدولئەمیر یاروڵا و شاندێکی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و هەر یەک لە فەرماندەی هێزە وشکانییەکان، فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی، بەڕێوەبەری گشتی ئاسایش و هەواڵگری سەربازی و فەرماندەیی پاسەوانی سنووری وەزارەتی بەرگری عێراق".

وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندووە: "شاندە سەربازییەکەی وەزارەتی بەرگری و ئەمنی عێراق ئەمڕۆ چەند کۆبوونەوەیەکی ئەمنی و سەربازی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن".

کاتی گەیشتنی شاندەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
کاتی گەیشتنی شاندەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
کاتی گەیشتنی شاندەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
کاتی گەیشتنی شاندەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر