گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر زانیاری له‌سه‌ر ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كانی "ئێم ئاڕ ئێف" ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
"بوشرا سيوح"، هاووڵاتی به ره‌چه‌ڵه‌ك سووریی و دایكی دوو منداڵ، شه‌وی رابردوو له ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه له تاوه‌ره‌كانی ئێم ئاڕ ئێف گیانی له‌ده‌ستدا.
رائید سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، "بوشرا سيوح"، به ته‌نیا نه‌بووه و ژنێكی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بوشرا ته‌ندروستی ته‌واو نه‌بووه و كێشه‌ی له هه‌ناسه‌دان هه‌بووه، بۆ گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تی و سیستمی ئاگركوژێنه‌وه، گوته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر روونیكرده‌وه، راسته تاوه‌ره‌كان سیستمی ئاگركوژێنه‌وه‌یان تێدایه، به‌ڵام بێ كه‌موكورتیش نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، سوودیان له سیستمی ناوخۆی ئاگركوژێنه‌وه‌ی تاوه‌ره‌كه وه‌رگرتووه.
ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌تی مردنه به سووتان له‌و تاوه‌رانه، دوای ئه‌وه‌ی له (7ی كانوونی یه‌كه‌می 2019) به‌هه‌مان شێوه ئاگریان لێكه‌وته‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ ئاگر له شوقه‌كانی نیشته‌جێبوونی ئێم ئاڕ ئێف له هه‌ولێر كه‌وته‌وه، هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به‌هۆی ته‌قینی غازه‌وه بووه، ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی شووقه‌كان تووشی ته‌نگه نه‌فه‌سی بوون.