کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت

پێشبینییەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان
کەشناسی
کەشناسی

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی سبەی پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو چەند پلەیەک دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتی کشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى ئەگەرى زیادبوونى خێراى باى هەیە لە هەندێک ناوچە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی، کەشناسی ئاماژەی بەوەداوە، رۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی پێشوو بە ( 1 تــا 3 ) پلە نزمتر دەبێت. خێرای با مامناوەند دەبێت (15-25 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ چالاک دەبێت بە تایبەتى لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:.

هەولێر: 41

سڵێمانی: 40

دهۆک: 40

کەرکوک: 44

هەڵەبجە: 42

سۆران : 40

راپەڕین: 41

گەرمیان: 46