ناو و وێنه‌ی یه‌كێك له كوژراوه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌لار ئاشكرا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
ئیداره‌ی خۆسه‌ر له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وێنه و ناوی ئه‌و كه‌سه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه له بۆردومانه‌كه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیا له كه‌لار كرایه ئامانج.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نزیك كه‌لار كرانه ئامانج، ناوی فه‌رهاد چه‌له‌بی-یه، جێگری هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزیی ئیداره‌ی خۆسه‌ر له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا، كه به سه‌ردانێك هاتووته سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند پشكنینێك و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرێت.
رۆژی هه‌ینی رابردوو دژه تیرۆری كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لە نزیک سایلۆی کەلار لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا کراوه‌ته ئامانج و لە ئەنجامدا چوار کەس، کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون، کوژران.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئەو کەسانەی بەئامانجگیراون، چەکدارانی پەکەکە بوون و لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە به ئامانج گیراون.