شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین به‌ڕێوه‌یه

K24 0- هه‌ولێر
ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی خۆڵبارین روو له وڵات ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی گه‌یشتووه‌ته ده‌ست كوردستان24، ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق، رایگه‌یاند، سبه‌ی دووشه‌ممه 20/6/2022، ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست گه‌رمتر ده‌بێت و ئاسمانیش ساماڵ ده‌بێت، به‌ڵام له دوای نیوه‌ڕۆوه ئاسمان خۆڵاویی ده‌بێت، به تایبه‌تی له به‌شه‌كانی باكووری ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست.
روونیكردووه‌ته‌وه، له ناوچه‌كانی باشووری وڵات، ئاسمان ساماڵ و كه‌ش گه‌رم ده‌بێت و پله‌ی گه‌رما هاوشێوه‌ی رۆژی پێشتری ده‌بێت، به‌ڵام پله‌ی گه‌رما له ناوچه‌كانی هەرێمی کوردستان كه‌مێك داده‌به‌زن.
كه‌شناسی پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، له هه‌ندێك ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری وڵات، هه‌وا خۆڵاوی ده‌بێت و گه‌رده‌لوولی خۆڵاویی له هه‌ندێك ناوچه په‌یدا ده‌بێت و پله‌ی گه‌رماش له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵات داده‌به‌زێت.
له باره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، كه‌شناسیی پێشبینی كردووه، له دوا نیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه‌وه ئاسمان ساماڵ بێته‌وه و كه‌مێك پله‌ی گه‌رمی دابه‌زێت.