ئاماری تووشبووانی ئاوه‌ڵه‌ی مه‌یموون له به‌رزبوونه‌وه‌دایه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانی رایگه‌یاند، تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه، ئاماری تووشبووانی ئاوه‌ڵه‌ی مه‌یموون گه‌یشتووه‌ته 2 هه‌زار و 103 حاڵه‌ت.
ئاماره‌كه 42 وڵاتی جیهان ده‌گرێته‌وه. وڵاته‌كان دابه‌ش كراون به‌سه‌ر پێنج ناوچه‌دا، كه هه‌ریه‌ك له "هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكا، ئه‌فریقا، ئه‌وروپا، خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و خۆرئاوای زه‌ریای هێمن" ده‌گرێته‌وه.
رێكخراوه‌كه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (19ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) رایگه‌یاند، ده‌ركه‌وتنی یه‌ك حاڵه‌تی تووشبوون له هه‌ر وڵاتێكدا، ئاماژه‌یه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه.
ئاماژه‌ی داوه، له رووی مه‌ترسییه‌وه، ده‌كرێت بوترێت مه‌ترسییه‌كه له ئاستیی ناوه‌ندیدایه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له چه‌ندین وڵات و ناوچه‌ی جوگرافی جیای جیهان، په‌تای ئاوه‌ڵه‌ی مه‌یموون به شێوه‌یه‌كی زنجیره‌یی تۆمار بكرێت.
سه‌رچاوه: ته‌ندرووستیی جیهانیی