ئانۆ جه‌وهه‌ر: له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك رێككه‌وتووین
K24 - هه‌ولێر:
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كوردستان24ی راگه‌یاند، له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك رێككه‌وتوون.
ئانۆ جه‌وهه‌ر گوتی: سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ توركیا سه‌ركه‌وتوو بووه و له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان چه‌ند رێككه‌وتێكمان له گه‌ڵ توركیا كردووه، كه له رووی بازرگانییه‌وه سوودی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
له‌باره‌ی هێڵی شه‌فه‌نده‌فه‌ری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مه بابه‌تێكی ستراتیژییه و ته‌نیا به هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌یوه‌سته نییه، به‌ڵكو حكومه‌تی فیدراڵیشه‌وه په‌یوه‌سته، له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه چه‌ندان كاری له‌سه‌ر كراوه و گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی كۆتایی بۆ یاداشتێكی تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیانه‌یه‌كی به‌ریتانی به ناوی "تێنبرۆک".
گوتیشی: هاوكارانمان له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك كاریان له‌سه‌ر دیزاینكردنه‌كه‌ی كردووه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گشتی كاری له‌سه‌ر دیزاینكردنه‌كه كردووه، له سه‌ردانه‌كه‌شمان بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی فیدراڵ لێكتێگه‌یشتنمان هه‌بووه.
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن روونیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ كار له‌سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌كه‌ن تا سنووری توركیا، له سه‌ردانه‌كه‌شمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی رێككه‌وتووین، ئه‌وانیش هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر تا سنووری هه‌رێمی كوردستان له ئیبراهیم خه‌لیل بهێنن.
بۆ قه‌ره‌باڵغییه‌كانی ده‌روازی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل، ئانۆ جه‌وهه‌ر ئاشكرای كرد، قه‌ره‌به‌ڵغییه‌كه كه‌مبووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ توركیا تاووتوێی ئه‌م بابه‌ته كراوه و هه‌نگاوی كرده‌یی ده‌گرنه‌به‌ر، كه رێككه‌وتووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی دووقۆڵی له هه‌رێمی كوردستان و توركیا، ئاسانكاری بۆ جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاری نێوان هه‌ردوو لا بكرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای توركیا لە ئه‌نقه‌رە زنجیرەیەك کۆبوونەوەیان ئەنجامدا و دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسیان لە کردنەوەی دوو دەروازەی سنووری نوێ لە نێوان هەرێم و تورکیا کرد.