سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق دەكات

سه‌رۆك بارزانی و عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق
سه‌رۆك بارزانی و عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق

K24 – هه‌ولێر:

رۆژی یەكشەممە 19ـی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق بە سەرۆكایەتیی جەنەڕاڵ عەبدولئەمیر رەشید یاروڵڵا سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق كرد كە پێكهاتبوو لە فەرماندەكانی هێزی زەمینی و ئاسمانی و پاسەوانی سنوور و پۆلیسی فیدڕاڵ و هەواڵگریی و هەواڵگریی سەربازی و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان.

لە دیدارەكەدا دوا گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان و پاراستنی ئاساییش و سەقامگیریی ناوچە جێناكۆكەكان و هەماهەنگی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق كرایەوە.

دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌