وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق: له دوو پارێزگای دیكه چه‌ند حاڵه‌تێكی كۆلێرا تۆماركرا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (19ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، به گوێره‌ی تاقیگه‌ی ناوه‌ندیی ته‌ندروستی گشتی، كه سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه، جگه له حاڵه‌ته‌كانی پارێزگای سلێمانی، دوو حاڵه‌تی دیكه له پارێزگای موسه‌نا و حاڵه‌تێكی دیكه‌ش له پارێزگای كه‌ركووك تۆماركراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدراڵ له ئاماده‌باشیدان و ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه خستووه‌ته كار و ساڵانه‌ش پلانی نیشتمانی‌یان بۆ ئه‌و په‌تایه هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، تیمی تایبه‌ت ده‌نرێنه سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه و چاودێری حاڵه‌ته‌كان ده‌كه‌ن.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، پارێزگار و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرایان لە شارەکە راگەیاند.
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكرای كرد، 10 حاڵەت لە تاقیگەی ناوەندی بەغدا پشتڕاستکراونەتەوە، کە لە سلێمانی تووشی کۆلێرا بوونە، لای خۆشیان 56 حاڵەت پۆزەتیڤ دەرچوونە.