ته‌ندروستی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك رێنمایی به هاووڵاتییان ده‌دات

K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ خۆپارێزی له تووشبوون به نه‌خۆشی كۆلێرا به هاووڵاتییانی سنووری ئه‌و پارێزگایه ده‌دات و داوایان لێ ده‌كات، پابه‌ندی رێكار و رێنماییه‌كان بن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه 8 خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت، داوا له هاووڵاتییان كراوه، خۆیان له خواردنی ده‌روه و سه‌ردانه‌پۆشراو به‌دوور بگرن و گرنگی به ده‌ست شوشتن به ئاو و سابوون و باش كوڵاندنی خواردن بده‌ن و له خواردنه‌وه‌ی ئاوی به‌لووعه دوور بكه‌ونه‌وه و له‌جیاتی ئه‌و ئاوی ئاماده‌كراو یانیش كوڵێنراو به‌كاربهێنن. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك له خواردنی ده‌ریایی و مه‌له‌كردن كراوه‌ته‌وه.
داوش له هاووڵاتییان كراوه، له‌كاتی تووشبوون به سكچوون و رشانه‌وه گیراوه‌ی (Rice_based ORS) به‌كار بهێنن، ئه‌گه‌ر سكچوونهكهش له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بوو، له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی بكه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر:
هاوڵاتی خۆشەویست؛
بۆ ئەوەی تووشی سکچوونی توند (کۆلێرا) نەبی پێویسته ئەم خاڵانە پەیڕەو بکەیت:
1. ئەم ماوەیەدا خواردنی دەرەوە، خۆراكی سەردانەپۆشراو بەكار مەهێنە. تا دەتوانیت ژەمی نانخواردنت لە ماڵەوە بێت.
2. پێش نانخواردن و پاش چوونە توالێت، بە ئاو و سابوون بۆ ماوەی 20 چركە دەستەكانت بشۆ.
3. دوور بكەرەوە لە بەكارهێنانی ئاوی بەلووعە، بەڵكو ئاوی ئامادەكراو کولێندراو بەكاربهێنە بۆ خواردنەوە، (ئامادەكردنی خواردن، ددان شووشتن و قاپ شووشتن).
4. تا دەتوانیت لەم كاتەدا خواردنی دەریایی وەك ماسی مەخۆ، ئەو خواردنانەشی لە ماڵەوە ئامادەی دەكەیت وەك گۆشت، بەشێوەیەكی باش بکولێندرێت و بەگەرمی بخورێن.
5. بۆ ماوەیەكی كاتی خۆت لە مەلەوانیكردن لەناو مەلەوانگە و چەمەكان بپارێزە.
6. لە كاتی سكچوون و رشانەوە گیراوەی Rice_based ORS بەكار بهێنە، هەر كیسێك بخەرە ناو لیترێك ئاوی كوڵێندراو و لەدوای هەموو سكچوونێك، پەرداخێكی لێ بخۆرەوە تا قەرەبووی ئەو كانزا و ڤیتامینانەت بۆ بكاتەوە كە لێت رۆیشتووە.
7. ئەگەر گیراوەی ORS بەردەست نەبوو، دەتوانیت نیو كەوچكی چا (خوێ) لەگەڵ شەش كەوچكی چا (شەكر) بخەیتە ناو لیترێك ئاوی كوڵێندراو و گیراوەیەكی لێ دروست بكەیت. لە پاش هەر سكچوون و رشانەوەیەك پەرداخێكی لێ بخۆرەوە.
8. ئەگەر سكچوون و رشانەوەكەت لە رادەبەر بوو، بەجۆرێك توانای خواردن و خواردنەوەت نەما و تەواو شەكەت بوویت، باشترە لە ماوەی (24) كاتژمێردا سەردانی نزیکترین دەزگای تەندروستی بكەیش، بۆ بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنین لەگەڵ پزیشكی تایبەتمەند.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر
19/6/2022
H.B