زیاتر له 10 ته‌ن پێداویستی پزیشكی گه‌یه‌ندرایه شاری سلێمانی
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاه‌رتی ته‌ندروستی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردن و رێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشی كۆلێرا، زیاتر له 10 ته‌ن پێداویستی پزیشكی گه‌یه‌ندرایه شاری سلێمانی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، دكۆتر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیش سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی كردووه، به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی رێكاره‌كانی چاره‌سه‌ری تووشبووانی سكچوونی توند و كۆلێرا و گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری سلێمانی.
بەمەبەستی بەدوداچوونی رێکارەکانی چارەسەری نەخۆشانی سکچوونی توند و کۆلێرا و گرتنەبەری رێکارەکانی کۆنترۆڵکردن و رێگەگرتن لە تەشەنەکردنی نەخۆشی کۆلێرا، بڕی زیاتر لە 10 تەن پێداویستی پزیشکی گەیاندرایە شاری سلێمانی.
راگەیاندنی
وەزارەتی تەندروستی
19 حوزەیران 2022
H.B