قایمقامی هه‌ولێر: سبه‌ی به‌نزینی پاڵپشتیكراو له ژماره‌یه‌كی زۆری به‌نزینخانه‌كان به‌رده‌ست ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:
قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایگه‌یاند، سبه‌ی بڕێكی زیاتری به‌نزینی پاڵپشتیكراو، كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، له ژماره‌یه‌كی زۆری به‌نزینخانه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، سبه‌ی بڕێكی زیاتری به‌نزینی پاڵپشتیكراو (به‌نرخی 800 دینار بۆ هه‌ر لیترێك)، له ژماره‌یه‌كی زۆری به‌نزینخانه‌كانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بۆ هاووڵاتییان به‌رده‌ست ده‌بێت.
گوتیشی: ئه‌و به‌نزینه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابینكراوه، به مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی نرخی به‌نزین و باشتركردنی كوالیته‌كه‌ی.