سه‌رۆكی حكومه‌ت دۆخی نه‌خۆشی كۆلێرا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی تاووتوێ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی به سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد و دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی تاووتوێكرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌رێم وەزیری تەندروستیی راسپارد، بۆ بەدواداچوونی رەوشی نەخۆشان و گرتنەبەری رێکاری توندی رێگەگرتن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا.
وه‌ك راشیگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌ت تەواوی ئادەیی و پاڵپشتی خۆی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ هەر پێویستیەك لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی هاوڵاتیان.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا رێزدار (مەسرور بارزانی)، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری تەندروستی لە رەوشی نەخۆشیەکانی سکچوونی توند و نەخۆشی کۆلێرا دەپرسێتەوە و وەزیری تەندروستی رادەسپێرێت بۆ بەدواداچوونی رەوشی نەخۆشان و گرتنەبەری رێکاری توندی ڕێگەگرتن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا و تەواوی ئادەیی و پاڵپشتی خۆیان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ هەر پێویستیەك لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی هاوڵاتیان.
هەر ئێستا بەنوێنەرایەتی رێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری سلێمانی بۆ بەدوداچوونی رێکارەکانی چارەسەری نەخۆشانی سکچوونی توند و کۆلێرا و گرتنەبەری رێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردن و رێگەگرتن لە تەشەنەکردنی نەخۆشی کۆلێرا و گەیاندنی بڕی زیاتر لە 10 تەن پێداویستی پزیشکی گەیاندرایە شاری سلێمانی.
بڕیارە زنجیرەیەك کۆبوونەوە وسەردان لەشاریسلێمانی ئەنجام دەدرێت.
راگەیاندنی
وەزارەتی تەندروستی
19 حوزەیران 2022