بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لە باڵەکایەتی سەری زیاتر لە 30 سەر مەڕ بڕا
K24 - هەولێر
شەوی رابردوو لە کوێستانەکانی بناری چیای سەکرانی دەڤەری باڵەکایەتی زیاتر لە 30 سەر مەڕی مەڕدارێک بە چەقۆ سەریان بڕاوە و جێیان هێشتوون.
کەسێکی نزیک لە خاوەنی مەڕەکان بە کوردستان24ی راگەیاند: "شەوی رابردوو نزیکەی 50 کەس چوونەتە سەر شوانەکانمان لە کوێستانەکانی بناری چیای سەکران، دەست و چاویان بەستوونە و سەری زیاتر لە 30 سەر مەڕیان بڕیوە".
راشیگەیاند: "سێ شوان لای مەڕەکان بوونە، لەلایەن ئەو کەسانە لێیان دراوە، دوای سەر بڕینی مەڕەکان ئازادیان کردون".
گوتیشی: "ئێمە خەڵکی قەزای ئاکرێ-ین مەڕدارین، ساڵانە لە وەرزی بەهارەوە دێینە کوێستانەکانی باڵەکایەتی، ئەمساڵ پوش و پاوانمان لە کەسێک کڕیوە، دیارە ئەو کەسەی بە ئێمەی فۆشتووە کێشەی لەگەڵ کەسێکی دیکە هەبووە، لەسەر زەوییەکە و هەردووکیان دەڵێن ئەو زەوییە هی منە، بۆیە سەر بڕینی مەڕەکانمان پەیوەندی بەو کێشەیەوە هەیە".
روونیکردەوە:
ئاماژەی بەوەشکرد: "خاوەنی مەڕەکان بەناوی محەمەد حوسێن، ئەمڕۆ لە دادگا سکاڵا تۆمار دەکات، چونکە بەشێک نییە لە کێشەکە و تەنها پوش و پاوانی لێکڕیون".