"به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردان لە دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون ناكرێت"

K24 - هەولێر
سامان عاره‌ب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر، زانیاری لەبارەی دابەشکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەخاتەڕوو، راشیگەیاند: له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردان و مه‌حسوبییه‌ت و مه‌نسوبییه‌ت ناكرێت.
سەبارەت بە دەستپێکردنی پڕۆژەکە سامان عاره‌ب، رایگەیاند: "دوای بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكان كرا، ئێمه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر پێشنیاری خۆمان پێشكه‌ش كرد. گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كه ئیدارییه‌كانی پارێزگا كراوه، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شاره‌وانی كراوه بۆ دابینكردنی شوێن، دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و پارێزگای هه‌ولێر مۆڵه‌تی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌درێت".
لەبارەی دڵنیاییدان بە هاووڵاتییان كه دادپه‌روه‌ریی له دابه‌شكردنی ئه‌م یه‌كانه ده‌بێت، ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی هه‌ولێر گوتی: "له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردان و مه‌حسوبییه‌ت و مه‌نسوبییه‌ت ناكرێت، پڕۆسه‌كه زۆر به شه‌فافی ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه ئه‌و به‌ڵێنه‌مان له جەنابی سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌رگرتووه كه هاووڵاتی به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف فۆڕمه‌كه‌ی پڕ ده‌كاته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستی و مه‌رجه‌كان فۆڕمه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن و هاووڵاتیانیش سوودمه‌ند ده‌بن".
دەربارەی ژمارەی ئەو یەکانەی لە سنووری هه‌ولێر دروست دەکرێن سامان عارەب ئاماژەی بەوەدا: "ئێمه سوودمان له رێژه‌ی دانیشتووان وه‌رگرتووه كه له وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریی كراوه، به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی هه‌مانه پارێزگای هه‌ولێر 4 هەزار و 100 یه‌كه‌ی به‌ر هەولێر ده‌كه‌وێت، ئێمه دابه‌شمان كردووەته بەسه‌ر قایمقامییه‌ته‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر و قه‌زای خه‌بات و شه‌قڵاوه، ئومێد ده‌كه‌م خه‌ڵكی هه‌ژار لێی سوودمه‌ند بن".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی له دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه چه‌ندی پێده‌چێت تاكو هاووڵاتی كلیلی شو‌قه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت؟ سامان عارەب رایگەیاند: "به‌پێی به‌ره‌وپێشچوونی خشته‌ی كار، كاتێك پڕۆژه‌كه به به‌ڵێنده‌ر یا وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌درێت، ماوه‌ی ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه و ژێرخانی خزمه‌تگوزارییه‌كان 2 ساڵی پێویسته كه ده‌بێت ته‌واو بكرێت، گێڕانه‌وه‌ی قسته‌كانیش به درێژترین ماوه ده‌بێت واتا 15 ساڵ به‌ره‌و سه‌ر و كه‌مترین پێشه‌كیش وه‌رده‌گیرێت، چونكه ده‌زانین دۆخی هاووڵاتیان به‌و شێوه‌یه نییه كه پێشه‌كییه‌كی زۆر بده‌ن، بۆیه كێبڕكێیه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه كه‌مترین پێشه‌كی و درێژترین ماوه‌یان پێبدرێت".
بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردراوە، 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتییانی کرێچی و کەمدەرامەت دروست بکرێت، ئێستا دەستەی وەبەرهێنانی بەشێوەیەکی ئۆنلاین پڕکردنەوەی فۆڕمی بۆ وەرگرتنی ئەو یەکانە خستووەتە بەردەستی هاووڵاتیان، بۆ ئەوەی زانیارییەکانیان لە رێگەی ئەو فۆڕمەوە بنێرن.
سەرچاوە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری