یەکەم حاڵەتی ئاوڵەی مەیمون لە لوبنان تۆمارکرا
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی حوزەیرانی 2022، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە لوبنان تۆمارکرا کە نزیکترین وڵاتە لە عێراق تا ئێستا تووشبووی ئەو نەخۆشیەی تێدا تۆمار کرابێت.
وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە رایگەیاند، نەخۆشەکە لە دەرەوەی وڵات هاتووە و ئێستا لە کەرەنتینەدایە.
ئاوڵه‌ی مەیمون نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه و سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كه له ئه‌فریقیاوه ده‌ركه‌وتووه، به‌گشتی نیشانه‌كانی تا و ئازاری ماسولكه و ئه‌ستووربوونی غوده لیمفاوییه‌كان و قڵیشانی پێسته له‌سه‌ر ده‌ست و ده‌موچاوه.
ڤایرۆسی "ئاوڵەی مەیمون" لە رێگەی نزیکبووەنەوە لەیەکتر لەکاتی بەریەککەوتنی (شوێنی برین، شلەی جەستە، دڵۆپەکانی هەناسەدان، ئەو جێگە خەوەی کەسی تووشبوو تێدا دەمێنێتەوە) دەگوازرێتەوە.