مەسرور بارزانی رەزامەندی دا بۆ خەرجکردنی 800 ملیۆن دینار بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا لە سلێمانی

بۆ ڕێگریگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا
کۆنفرانسی رۆژنامەوانی وەزیری تەندروستی
کۆنفرانسی رۆژنامەوانی وەزیری تەندروستی

K24 - هەولێر:

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشیە و پشتراستکردنەوەی چەند کەیسێک لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ دوووشەممە 20ـی حوزەیرانی 2022، مەسرور بارزانی رەزامەندی لەسەر 800 ملیۆن دینار دا وەک بودجەی فریاگوزاری خێرا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچوون و کۆلێرا.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە دوێنێوە تا ئەمڕۆش لەسەر هێڵە رایسپاردین، بۆ گرتنەبەری رێکارەکانی کۆنترۆڵکردن و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە، هەروەها پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەری نەخۆشان دەربڕی.

د، سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەمان کۆنفرانسدا رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەکانمان کرد و ئەو بڕە دەرمان و پێویستییانەی کە لەلایەن ئەوەوە هێنرابوون، گەیاندمانە نەخۆشخانەکان. 

دوێنێ یەکشەممە 19ـی حوزەیران، 10 حاڵەت لە تاقیگەی ناوەندی بەغدا پشتڕاستکرانەوە کە لە سلێمانی تووشی کۆلێرا بوونە، لە تاقیگەکانی سلێمانیش 56 حاڵەت پۆزەتیڤ دەرچوونە.