پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەندی ناودار محەمەد ئەربیللی

سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆك بارزانی، بۆ كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوردستان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ربیللی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنەماڵە، كەسوكار، هەڤاڵ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و تەواوی هونەرمەندانی هەولێر و كوردستان كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاندووه‌، "مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیللی خزمەتی زۆری بە پاراستنی دەنگ و ئاواز و مۆسیقای ڕەسەن و خۆماڵیی هەولێر كرد و گەنجینەیەكی گرانبەهای هونەر و ڕەسەنایەتیی لەدوای خۆی بەجێهێشت".

پۆسته‌ری كوردستان24 بۆ په‌یامی سه‌رۆك بارزانی
پۆسته‌ری كوردستان24 بۆ په‌یامی سه‌رۆك بارزانی

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ناودار و خۆشەویستی كوردستان مامۆستا (محەمەد ئەحمەد ئەربیللی)ـمان پێ گەییشت. مامۆستا محەمەد ئەحمەد ئەربیللی خزمەتی زۆری بە پاراستنی دەنگ و ئاواز و مۆسیقای ڕەسەن و خۆماڵیی هەولێر كرد و گەنجینەیەكی گرانبەهای هونەر و ڕەسەنایەتیی لەدوای خۆی بەجێهێشت.

سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد ئەربیللی و تەواوی هونەرمەندانی هەولێر و كوردستان دەكەم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو ئەربیللی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

20ـی حوزەیرانی 2022