رۆدیگێر هۆكاری پهیوهندیكردنی به ریال مهدرید ئاشكرا دهكات

سەرلەبەیانی ئهمڕۆ دووشەممە ئانتۆنیۆ رۆدیگەری بەرگریکاری ئەڵمانی گەیشتە بارەگای یانەی ریال مەدرید و پشکنینی پزیشکی بۆ کرا، دواتر بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید و یاریزانەکە گرێبەستەکەی نێوانیان واژۆ کرد کە ئەم یاریزانە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی رووی لە یانە ئیسپانیەکە کرد و لە وەرزی داهاتووشدا ئەم یاریزانە درێسی ژمارە 22 دەپۆشێت،
چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا ریال مەدرید رایگەیاند لەگەڵ رۆدیگەری 29 ساڵان گەیشتنە رێککەوتن و گرێبەستەکەشیان بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێت.
ئەم بەرگریکارە ئەڵمانیه دوای پینج ساڵ لە چێڵسی جیابووەوە و پیش ئەوەی لەگەڵ مێرەنگی رێک بکەوێت لەلایەن یانەکانی بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان و یوڤێنتۆس و بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی دەدرا، دواتر بڕیاریدا ریال مەدرید لەسەرووی هەمووان دابنێت و خاوەنی 14 ناسناوی چامپیۆنزلیگی هەڵبژارد.
رۆدیگێر: له منداڵییهوه ریال مهدریدم خۆشویستووه
رۆدیگێر بهرگریكاری نوێی ریال مهدرید له یهكهمین كۆنگرهی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند گەیشتن بە ئێرە بۆ ئهو هەنگاوێکی گرینگ و گهورهیه، دهشڵێت: زۆر دڵخۆشم بە پۆشینی درێسی ریال مەدرید، خێزانەکەم بە بڕیارەکەم دڵخۆشن، چونکە دەزانن مەدرید چەندە گرنگە، زۆر شت لەبارەی تۆپی پێ نازانن، بەڵام دەزانن واتای ریاڵ مەدرید چییە، ڕیاڵ مەدرید یاریزانی زۆر باشی هەیە بە تایبەت لە پێگەی من، پێموایە رکابەرییەکی بەهێز دەبێت لەسەر وەرگرتنی شوێنێک لە پێکهاتەی سەرەکی، پێموایە بەرگریکار دەبێت خێرا بێت، چونکە هێرشبەرەکان خێرا و لێهاتوون.
رۆدیگێر ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد كه پێشتر ریاڵ مەدرید لەگەڵ بریکارەکەی لە مانگی ئەیلول قسهی كردووه، دهشڵێت: دواتر منیش لە مانگی نیسان قسهم لهگهڵ ئانچیلۆتی كرد، ئەوەی گرنگ بوو بڕیارمدا یاریی بۆ ریال مەدرید و ئانچیلۆتی بکەم، لە بارسێلۆناش هەوڵ هەبوو بۆ گواستنەوەم، بەڵام گوتمە براکەم یان ریال مەدرید یان هیچ یانەیەکی دیکە، هەندێک جار لەگەڵ هاوکارەکانت قسە دەکەیت، بەڵام هاتنم بۆ ئێرە بڕیارێکی تاکەکەسی بوو، لەگەڵ کرۆس و کۆرتوا و هازارد قسەم نەکردووە.
رۆدیگێر هێمای بۆ ئهوهش كرد لە دەرەوەی یاریگا هەڵسوکەوتی جیاوازە، دهشڵێت: من حەزم لە قسەکردن و چات و سەماکردنە، بەڵام لە یاریگادا زۆر جدیم، حەزم لە گاڵتەکردن نییە، من زۆرم حەز دەکەم شۆفێری بکەم، ئێستاش دەمەوێت بە خێرایی خۆم فێری زمانی ئیسپانی بکەم، لە میانەی گفتوگۆ لەگەڵ ئانچیلۆتی پێی وتم کە متمانەی بە من هەیە و چاوەڕێی زۆر شت دەکات و منیش دەتوانم یارمەتیان بدەم.
رۆدیگێر جهختی لهوهش كردهوه كه سهرهتا حەزی لە ژمارە 2 بوو، کە لێرە ژمارەی کارڤاخالە، دهشڵێت: لە نێوان 12 و 22 دەبوو یەکێکیان ههڵبژێرم و بڕیارمدا درێسی ژمارە 22 بپۆشم.
رۆدیگێر له كۆتایی دا گوتی: دڵخۆشم یهكهمین یارییم به درێسی ریال مهدرید له یارییهكی دۆستانه بهرامبهر بارسێلۆنا دهبێت، له منداڵییهوه بینهری كلاسیكۆم و ریال مهدریدم خۆشویستووه و دهمهوێت سەرجەم ناسناوەکان لەگەڵ شاهانەکان ببهمهوه.
