چاره‌نووسی لیڤاندۆڤسكی گه‌یشته‌ قۆناخی كۆتایی

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، هەفتەی داهاتوو بەرپرسانی یانەکانی بارسێلۆنا و بایرن میونشن بۆیەکەمجار لەبارەی گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی کۆدەبنەوە.

میدیاکانی کەتەلۆنیا رایانگەیاندووە، بارسێلۆنا 32 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی لیڤا پێشکەشکردووە و یانە ئەڵمانیاکەش داوای 40 ملیۆن دەکات.

بەپێی سەرچاوە کەتەلۆنییەکە بایرن لەگەڵ سادیۆ مانێ گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆیە نەرمی نواندووە و دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی دەبێت و پێشبینی ده‌كرێت نرخی لیڤا زیاتر بۆ بارسێلۆنا دابه‌زێنێت.

بارسێلۆنا ئەم هاوینە هیچ یاریزانێکی نەگواستووەتەوە و بەتەواوی سەرنجی خستووەتە سەر گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی، پێشوتریش ئەم یاریزانە پۆڵەندییە رایگەیاندبوو نایەوێت چیدیکە لە بایرن یاری بکات و زیاتر لە جارێک ئارەزووی خۆی بۆ رۆیشتن لە یانە باڤارییەکە دووپاتکردبووەوە، بەڵام بەرپرسانی بایرن لە سەرجەم لێدوانەکانیاندا رەتیدەکەنەوە دەستبەرداری لیڤابن.

لیڤاندۆڤسكی 33 ساڵ، له‌ هاوینی 2014 له‌ یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆند به‌ به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گواسترایه‌وه‌، له‌م ماوه‌یه‌دا لیڤا له‌ كۆی 374 یاری، 344 گۆڵ و 72 ئاسیستی تۆمار كردووه‌.