په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كار له‌سه‌ر به‌جینۆساید ناساندنی سته‌مكارییه‌كانی داعش به‌رامبه‌ر ئێزیدیان ده‌كات
K24- ئه‌ڵمانیا:
ئەمڕۆ لیژنەی مافی مرۆڤ و هاریکاری مرۆڤایەتی لە پەرلەمانی ئەڵمانیا، دانیشتنێکی تایبەتی لەسەر بابەتی داڕشتنی پڕۆژەیاسایه‌ك بۆ بە جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی ئیزیدییان لەسەر دەستی داعش ئەنجامدا.
لەم دانیشتنەدا چوار کەسایەتی ئێزیدی لە چیای شنگاڵ، کچێکی رزگاربووی دەستی داعش و د. عیرفان ئۆرتاج، جێگرێ سەرۆکی سەنتەری راوێژکاری ئێزیدییان لە ئەڵمانیا ئامادەبوون.
لە دوای گەنگەشەیەکی 3 كاتژمێری و گوێگرتن لە ئامادەبوویان، بڕیاردرا رۆژی چوارشەممەی داهاتوو پڕۆژەی یاساکە بۆ رۆژی دەنگدان ده‌ربكرێت.
H.B