رفێندراوێكی دیكه‌ی ده‌ستی داعش رزگاركرا
K24- دهۆك:
كچێكی دیكه‌ی كوردی ئێزیدی كه له كاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له ساڵی 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه رفێندرابوو، ئه‌مڕۆ رزگاركرا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و كچه ناوی "رۆسیتا حه‌جی باچۆ"ـیه و ته‌مه‌نی 16 ساڵه و خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی "ته‌ل قه‌سه‌ب"ی سه‌ر به قه‌زای شنگاله، له وڵاتی سووریا رزگاركراوه.
له‌وباره‌یه‌وه حوسێن قایدی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی رزگاركراوانی ده‌ستی داعش هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ كوردستان24 پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا، كچه رزگاركراوه‌كه ده‌گاته‌وه و به كه‌سوكاره‌كه‌ی شاد ده‌بێته‌وه.
H.B