ئایا هه‌ڵگرتنی نان له‌ناو به‌فرگره ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه؟
K24- هه‌ولێر:
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له پێگه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێك له بڵاوكراوه‌كان هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵگرتنی نان له‌ناو به‌فرگره ده‌ده‌ن، به‌وه‌ی كه ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه. به‌گوێره‌ی راپۆرتێك، ئه‌و بڵاوكراوانه له‌ڕووی زانستییه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی راستیان نییه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك زانا دووپاتیكرده‌وه، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه سه‌رجه‌میان چه‌واشه‌كارین و هیچ راستییه‌كیان نییه.
"ئاگاداری به‌ستنی نان به.. له‌وانه‌یه ببێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه"، به‌م ده‌سته‌واژانه پۆسته‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن، كه به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له مه‌ترسی هه‌ڵگرتنی نان له‌ناو به‌فرگره ئاگادار ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێن: "له‌وانه‌یه نانه‌كه به‌هۆی روودانی گۆڕانێك له پێكهاته‌كه‌كه‌ی، بۆ مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی كوشنده بگۆڕدرێت".
هه‌روه‌ها له بڵاوكراوه‌كان باسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كیسه پلاستیكییه‌كان كه نانه‌كه‌ی له‌ناوده‌نرێت بۆ هه‌ڵگرتنی له‌ناو به‌فرگره، "پاشماوه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیدار جێده‌هێڵێت، كه كارلێك له‌گه‌ڵ خوێندا ده‌كات و كاتێك له پله‌یه‌كی نزمی گه‌رمادا هه‌ڵبگیرێت، ئه‌وا مادده‌ی دیۆكسینی شێرپه‌نجه‌یی ده‌رده‌كات".
به‌ڵام ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ناو ئه‌و پۆستانه‌دا هه‌ن، چه‌واشه‌كارین و له‌ڕوو زانستییه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی راستیان نییه، چونكه مادده خۆراكییه‌كان له‌ناو به‌فرگره‌دا هه‌ڵده‌گیرێن، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له كوالیتییه‌كه‌ی بكرێت و ماوه‌ی شیانی بۆ به‌كارهێنان درێژتر بكاته‌وه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستیش له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه خواردنه به‌ستووه‌كان ببێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، بۆیه نانیش وه‌ك هه‌ر خواردنێكی دیكه، كاتێك له‌ناو به‌فرگره هه‌ڵده‌گیرێت، ماوه‌ی شیاوی بۆ به‌كارهێنان درێژتر ده‌بێت.
ئه‌مه چۆن؟
"كاتێك نان یانیشی هه‌ر جۆرێكی دیكه‌ی خوارده‌مه‌نی له‌ناو به‌فرگره هه‌ڵده‌گیرێت، كارلێكه كیمیاییه‌كان هێواش و سست ده‌بن و پرۆسه‌ی زۆربوونی به‌كتریا زۆر هێواش ده‌كات، جا چۆن ده‌كرێت نان له‌و دۆخه‌دا ببێته مادده‌یه‌كی شێرپه‌نجه‌یی؟"، به‌م ده‌سته‌واژه‌یه، به‌یار كه‌ره‌م، پرۆفیسۆر له زانستی كیمیایی له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له به‌یروت وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی دایه‌وه.
كه‌ره‌م گوتی: له‌ڕووی كیمیاییه‌وه، ساردی هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر مۆلیكۆله‌كانی نان نابێت و ساردی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت پێكهاته‌ی نان و مادده خۆراكییه‌كان بگۆڕێت".
له پۆسته‌كاندا بانگه‌شه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، گوایا كیسه پلاستیكییه‌كان له‌ناو به‌فرگره كارلێك ده‌كه‌ن و مادده‌ی دیۆكسین ده‌رده‌كات، كه هۆكاری تووشبوونه به شێرپه‌نجه.
مادده دیۆكسینه‌كان چین؟
دیۆكسینات بریتین پیسكه‌ره‌كانی ژینكه و كۆمه‌ڵێك مادده‌ی به‌یه‌كه‌وگرێدراوی كیمیایی و ژه‌هراوی زۆر كوشنده. ده‌كرێت دیۆكسینه‌كان ببنه هۆی كێشه بۆ منداڵبوون و گه‌شه و زیان به به‌رگری له‌ش و هۆرمۆنه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆكاری تووشبوون به شێرپه‌نجه.
دیۆكسینه‌كان له ژینگه‌دا هه‌ن و له زنجیره‌ی خۆراكدا كه‌ڵه‌كه ده‌بن.
چۆن دیۆكسینه‌كان به مادده خۆراكییه‌كان ده‌گه‌ن؟
دیۆكسینه‌كان له ئه‌نجامی سووتان و هه‌ندێك له‌و پیشه‌سازیانه دروست ده‌بن، كه مادده كیمیاییه‌كان به‌كارده‌هێنن و له‌وانه‌شه له سرووشته‌وه سه‌رچاوه بگرن، بۆنموونه ته‌قینه‌وه‌ی گڕكان و ئاگری دارستانه‌كان.
هه‌موو ئه‌مانه ده‌بنه هۆی ده‌ردانی دیۆكسینه‌كان بۆ ناو هه‌وا و دواتر له‌سه‌ر گژوگیا یانیش ئاو دنیشێنه‌وه، پاشان له رێگه‌ی خواردنه‌وه بۆ گیانه‌وه‌ران ده‌گوازرێنه‌وه و دواتریش له‌سه‌ر ریخۆڵه‌كان و ریشاڵه چه‌ورییه‌كانی له‌ش ده‌نیشێنه‌وه.
زۆربه‌ی جار مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی گۆشت و به‌رهه‌مه سپیاییه‌كان و ماسییه‌وه تووشی دیۆكسینه‌كان ده‌بێت و به ئاسانیش له له‌ش ناچنه ده‌ره‌وه.
ئایا كیسه‌كان دیۆكسین ده‌رده‌كه‌ن؟
به‌گوته‌ی به‌یار كه‌ره‌م، ئه‌گه‌ر كیسه پلاستیكییه‌كان نه‌سووتێنرێن یانیش له‌كارلێكی كیمیاییدا به‌كارنه‌هێنرێن، ناتوانن دیۆكسین ده‌ربكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مادده خۆراكییه‌كانی ناو به‌فرگره جێبه‌جێ ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌نه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك پلاستیكیش جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌فرگره كارلێكه كیمیاییه‌كان هێواش و خاو ده‌كاته‌وه".
چ راسپارده‌یه‌ك هه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنی نان له‌ناو به‌فرگره؟
به‌گوته‌ی خاتو شانتال حه‌نا، پسپۆڕی بواری خۆراك له لوبنان، واباشه نان له‌ناو كیسی پلاستیكی یان ده‌فرێكی سه‌رداپۆشراوی پته‌و له‌ناو به‌فرگره هه‌ڵبگیرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و ده‌فره له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی سه‌لامه‌تی خۆراك گونجاو بێت.
شانتال گوتی: به‌فرگره پارێزگاری له كوالیتی نان ده‌كات و یارمه‌تیده‌ره بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی شیاوی بۆ خواردن.
بۆچی به‌فرگره به باشترین شوێن بۆ هه‌ڵگرتنی نان داده‌نرێت؟
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، به‌شیر حه‌جیج، شاره‌زا له دروستكردنی نان و به‌رپرسی تاقیگه‌ی "Bake Lab" له لوبنان گوتی: به‌فرگره به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو پارێزگاری له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی نان ده‌كات و رێگه نادات تێكبچێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی نان له فرنی، پرۆسه‌ی سروشتی له‌سه‌ر نان رووده‌دات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر تام، شێ و پێكهاته‌كه‌ی ده‌كات و به زمانی ئینگلیزی به‌و پرۆسه‌یه ده‌گوترێت "read staling" و گوتیشی: ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا نانه‌كه نه‌خورێت، تامه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت و له‌ناوده‌چێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ناو قاپێكی سه‌رداپۆشراوی داخراو یانیش كیسێكی پلاستیكی به‌فرگره هه‌ڵبگیرێت، ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌وه‌ستێت و نانه‌كه تایبه‌تمه‌ندی خۆی له‌ده‌ست نادات.
به گوته‌ی حه‌جیج، ئه‌گه‌ر ویستمان نانه‌كه بخۆین، پێویسته به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م له به‌فرگره‌كه بهێنینه ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌فره‌كه‌ی بتوێته‌وه، یانیش گه‌رمی بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه‌ش هیچ زیانێكی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ نییه.
H.B