سادق زیباكەلام: نابێ ئێران و توركیا لە ھەرێمی كوردستان بترسن

K24- ههولێر:
سادق زیباكەلام، ماموستای زانكۆ لە تاران لە ھەڤپەیڤینێكی تایبەت لەگەڵ كوردستان 24 رایگەیاند، نابێ ئێران و توركیا لە (ھەرێمی كوردستان) و (بەرێوەبەردنی كوردستان بەدەستی كوردەكان) بترسن.
زیباكەلام ئهوهشی خستهڕوو، ھەرێمی كوردستان دەرفەتە و دەبێ وڵاتانی دەورووبەر لەوە تێبگەیەندرێن ئەگەر كوردەكان خۆیان وڵاتی خۆیان بەرێوەببەن، مەترسی بۆ ھیچ لایەك نییە.
بڕیاره تهواوی دیمانهكهی سادق زیباكهلام چوارشهممه كاتژێر 09:00ـی شهو لهمیانی دیداری تایبهت بڵاو ببێتهوه.