پەرلەمانی عێراق وادەی کۆبوونەوەی نا ئاسایی دیارکرد

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق

K24 – هەولێر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم هەفتەدا کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدەن.

لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەیداوە، بەپێی ماددە 58 خاڵی یەک لە دەستوور و لەسەر داواکاری ژمارەیەک لە نوێنەران رۆژی پێنجشەممە 23/6/2022 کاتژمێر 11 ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی بەڕێوەدەبات.

هەرچەندە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاماژەی پێنەدراوە، بەڵام ئێوارەی دوێنێ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی حەیدەر عەبادی، سەرۆکی ئیتلافی نەسر کۆبوونەوە و داوای رێکخستنی کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کردووە، بۆ ئەوەی هەرچی زووە پرسی دانانی جێگرەوەکانی نوێنەرە دەستلەکێشاوەکانی رەوتی سەدر یەکلابکرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدا دوای نزیکەی هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، تائێستا نەتوانراوە کابینەی نوێی حکومەت پێکبهێنرێت. ماوەیەک لەمەوبەریش سەرجەم پەرلەمانتارانی کوتلەی سەدر، لەسەر داوای قوقتەدا سەدر دەستیان لەکارکێشایەوە.