نێیمار لە جێهێشتنی بارسێلۆنا نزیك بۆتهوه
بە گوێرەی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی وڵاتی ئیسپانیا رۆژ بەرۆژ پرس و باسی چوونی ئەو یاریزانە بەرازیلیه بۆ یانەی پاریس سانجێرمان گەرمتر دەبێت، لە دوایین ھەواڵی رۆژنامەی ئیلمۆندۆ دیڤورتیڤو كە نزیكە لە یانەی بارسلۆنا ئاماژهی بۆ ئهوه كردووه كه (سۆزانا مونخ)ـی جێگری سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ بەرپرسانی یانە فەرەنسایەكە كۆبۆتەوە بۆ ئەوەی باس لە داھاتووی نیێمار بكرێت.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش داوە، كە یانە فەرنسیاكە لە پێناو گواستنەوەی ھێرشبەرە بەرازیلیە ئامادهیه مووچەی ساڵانەی نێیمار بگهیهنێته 33 ملیۆن دۆلار، بهڵێنی ئهوهشی به یاریزانه بهرازیلییهكه داوه گرێبهستهكهی تا 100 میلۆن یۆرۆ بهرز بكاتهوه، ئەمەش كارئاسانی بۆ رۆیشتنی ئەم یاریزانە دەكات، چونكە رۆژنامەكان باس لەوە دەكەن كە باوكی نێیماركە لە ھەمان كاتدا بریكاری كارەكانییەتی دەیەوێت كورەكەی لە كاتی گواستنەوەی یاریزانان له پێناو داهاتی زیاتر یانە كهتهلۆنیاییهكه جێبهێڵێت، بەھۆی ئەم خواستە زۆرەی كە لە سەر كورەكەی ھەیە لەلایان یانە گەورەكانی ئەورووپا.
نێیمارتەمەن 24 ساڵ لە ھاوینی ساڵی 2018 گرێبەستەكەی لەگەل یانەی بلوگرانا بە كۆتا دێت. نیمار لەم وەرزە لە كۆی 48 یاری لەگەل بارسلۆنا31 گۆڵی تۆمار كردووە، یاریزانە بەرازیلیەكە دوای رێككەوتنی دوولایانە كە لە نێوان ئیدارەی بارسا و ھەڵبژاردەی سامبا كرا بوو، بڕیار درا بوو نێیماربەشداریی یارییەكانی جامی كوپا ئامریكای2016 نهكات، ئەمەش لە پێناو بەشدارییكردنی لە یارییەكانی ئۆلمپیادی ریۆ دی جانیێرۆی بەرازیل كە بریارە له مانگی 8ـی ئەمساڵ بەرێوە بچێت.