کارمەندێکی بەرێوەبەرایەتی کارەبای دھۆک 297 ملیۆن دیناری بردووە
K24 - دھۆک:
سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی کارەبای پارێزگای دھۆک بە کوردستان24ـی راگەیاند، کارمەندێکیان بڕە پارەیێکی زۆری بردووە و دوای ئاشکرابوونی، کارمەندەکە دانی پێداناوە کە پارەکەی خواردووە.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، بڕی پارە دزراوەکە 297 ملیۆن دینارە و دوای ئاشکرابوونی سکاڵایان لە کارمەندەکە کردووە و لە ئێستادا کارمەندەکەیان لە زیندان دایە و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، کارمەندەکە سەرەتا کاری وەرگرتنی پارەی کارەبا بووە لە ماڵان دواتر لە بەشی کارگێری بەرێوبەراتییەکە کاری کردووە و دوای ئاشکرابوونی تاوانەکەی و دانپێدانانی، ئێستا لە زیندانە و چاوەرێی بڕیاری دادگا دەکات بۆ وەرگرتنی سزاکەی.