سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان: شەڕی دژی تیرۆر سنووری نییە
K24 - سلێمانی:
سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە به‌رپرسی دژه‌تیرۆری ناوچه‌ی كه‌نداو، عێراق و شام، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا کرد و رایگەیاند "شه‌ڕی دژی تیرۆر سنووری نییه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر هاوكارییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی گه‌ره‌كه".
ئەمڕۆ 21ی حوزەیرانی 2022، دادوه‌ر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی به‌ریتانی کرد، کە لوسی ئالدوز، به‌رپرسی دژه‌تیرۆری ناوچه‌ی كه‌نداو، عێراق و شام، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، سەرۆکایەتی دەکرد و باسیان لە هەماهەنگی نێوان دامەزراوەکانی دادوەری و ئەمنی هەرێمی کوردستان و وڵاتی بەریتانیا کردووە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، شاندەکەی بەریتانیا، ئامادەیی دەربڕیوە بۆ بەردەوامیدان بە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان دامەزراوەکانی بەریتانیا و هەرێمی کوردستان، لە بوارەکانی، راهێنان و بەهێزکردنی تواناکانی کەرتە جیاوازەکان، بۆ رووبەڕووبوونەوە و دژایەتی تیرۆر و گەندەڵی.
سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەداوە کە "به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان له زۆر بواردا هاوبه‌شی سه‌ره‌كی یه‌كترن به تایبه‌ت له شه‌ڕی دژی تیرۆر، شه‌ڕی دژی تیرۆر سنووری نیه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر هاوكارییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی گه‌ڕه‌كه، بۆیه هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵه كه هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كییه، له به‌ره‌ی جیهانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و به‌رده‌وامیش ئاماده‌یه، بۆ هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌و بوارەدا".
ئەو سەردانەی شاندە بەریتانییەکە دوای ئەوە هات، رۆژی 20 بۆ 24ـی ئازاری ئەمساڵ، شاندێکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە (عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری، له‌تیف عوسمان شه‌ریف جێگری سه‌رۆكی ئەنجوومەنی دادوەری، ئیبراهیم ئیسماعیل خۆشناو سه‌رۆكی دادگای تێهەڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر، گه‌یلان خالید جێگری سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر، ئه‌ریڤان مسته‌فا زه‌نگه‌نه دادوه‌ری ئاسایشی هه‌ولێر و ئاوات عومه‌ر قادر دادوه‌ری ئاسایشی سلێمانی) سەردانی بەریتانیایان کرد و لەگەڵ لورد برونێت، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری شاهانەی بەریتانیادا کۆبوونەوە و سەردانی ژمارەیەك دادگایان کرد، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە شێوازی کارکردنیان.
سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لەبارەی هەماهەنگی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان، لەبواری دادوەریدا گوتی "هه‌رێمی كوردستان سوودی زۆری له پەیوەندییەکانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا وه‌رگرتووه و هیواخوازین ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگیانه به‌رده‌وام بێت، به‌تایبه‌ت مه‌شق و راهێنان و به‌هێزكردنی تواناكان له بواره‌كانی تاوانه‌كانی تیرۆر و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی".