توركیا و هه‌رێمی كوردستان به دواداچوون بۆ گرفتی گه‌شتیاران ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
گوتەبێژی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل ئاشكرایكرد، بۆ چارەسەری کێشەکانی ھاتن و چوونی گه‌شتیاران، زنجیرە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ لایەنی تورکیا ئەنجامدران.
کامی کەمال، گوتەبێژی کومەڵگه‌ی ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، لەم ماوەیەدا لەسەر ئاستی باڵای حکومەتی ھەرێمی كوردستان و تورکیا له‌باره‌ی گرفتی گه‌شتیاران کۆبوونەوە.
گوته‌بێژی ده‌روازی ئیبراهیم خه‌لیل له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، بەمەبەستی ئاسانکاری کردنی ھاتن و چوون بۆ گەشتیاران و چارەسەری ئەو كێشانه‌ی کە لەسه‌ر سنوور بۆیان دروست دەبێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا كۆبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: لایەنی تورکیا بە گرنگییەوە خواستی بەھێزکردنی جموجوڵی بازرگانی و چارەسەری کێشەکانی گەشتیاران به‌هێند وه‌رگرتووه، ئەمڕۆش 21ـی حوزەیرانی 2022 شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی بازرگانی تورکیا لە ئەنکەرە و بەرپرسانی کومەڵگای خابوور سەردانی کومەڵگای ئیبراھیم خەلیلیان کرد بەمەبەستی چارەسەری كێشه‌و گرفته‌كان.