"دایکێك بە شێوازێکی زۆر دڕندانە منداڵەکانی ئەشکەنجە دەدات"
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ئافره‌تێكی راگه‌یاند، كه به شێوازێكی دڕندانه منداڵه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای ئەوەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان لەلایەن سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه له بوونی حاڵه‌تێكی ئه‌شحه‌نجه‌دان ئاگادارکرایەوە، له‌وه‌ی دایکێك منداڵەکانی کە تەمەنیان لە خوار یەك ساڵیدان بە شێوازێکی زۆر دڕندانە ئەشکەنجە دەدات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوای گه‌یشتنی هه‌واڵه‌كه تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان گه‌یشتنه شوێنی ده‌ستنیشانكراو و دوای دڵنیابوونه‌وه لە راستی روداوەکە و بەدەستهێنانی بەڵگەی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر ئەشکەنجەدانی ئه‌و منداڵانه، دایکەکە و منداڵەکانی گوازرانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و رێكاری یاسایی له‌وباره‌یه‌وه گیرانه‌به‌ر.
وه‌ك راشیگه‌یاند، دایكه‌كه ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگا كراوه و بۆ منداڵه‌كانیش رێوشوێنی پێویست بۆ دابینكردنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆیان گیراوه‌ته‌به‌ر و جه‌ختیشیكرده‌وه، ڤیدیۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵه‌كان و به‌ڵگه‌ی پێویست له‌باره‌ی رووداوه‌كه پێشكه‌ش به دادوه‌ر كراون.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان له پارێزگای هه‌ولێر داوای له سه‌رجه‌م هاووڵاتیان كرد، له ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی هاوشێوه په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رمی "119"ـه‌وه بكه‌ن، یانیش له رێگه‌ی په‌یجی فه‌رمیی (بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ئاگادار بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به تۆمه‌تباران و كه‌مته‌رخه‌مان بگرنه‌به‌ر.
H.B