به بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت رۆژانە 3.5 ملیۆن لیتر بەنزین دابین ده‌کرێت

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاشكرای كرد، دابینكردنی بەنزین بەنرخی پاڵپشتیكراو بەردەوام دەبێت.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیار‌و راسپاردەكانی مه‌سرور بارزانی، سەرۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كەمال محمد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتیەكان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی فراوانی كرد، تێیدا بڕیاردرا رۆژانە 3 بۆ 3,5 ملیۆن لیتر بەنزین دابین بکرێت.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رۆژانە 3 بۆ 3,5 ملیۆن لیتر بەنزین بە كوالێتی و مواسەفاتێكی باش دابین ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تەوەرێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پاڵپشتیكردنی كەرتی گواستنەوەی گشتی، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەت بەنرخێکی پاڵپشتیکراو بۆ دابینکردنی بەنزینی 690 دیناریی بەردەوام دەبێت.
جه‌خت له‌وه كرایه‌وه لەماوەی 4 رۆژی رابردوودا 9 ملیۆن لیتر بەنزین بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاکانی کوردستاندا دابه‌شكراوه، رۆڵی لەكۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین هەبوو.
