ڤیدیۆ.. مووشهكێك ئاراستهی شێخان كرا
K24- ههولێر:
بهگوێرهی زانیارییهكانی پهیامنێری كوردستان24، بهر له كهمێك مووشهكێك ئاراستهی شوێنێكی سنووری قهزای شێخان كرا.
لهمبارهیهوه ئەدیب تروانشی، فەرماندە لە ھێزی پێشمەرگە بە کوردستان24ـی راگەیاند، مووشەکەکە کیلۆمەترێک دووری کۆمپانیای نەوت کەوتووتە و ھیچ زەرەر و زیانی نەبووە.
دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە، شەوی سێشەممە 21ی حوزەیرانی 2022 کاتژمێر 11ی شەو، دوو مووشەک لە لایەن میلیشیا لەیاسابەدەرەکانەوە لە ناوچەی بازوا لەنێوان گوندی کانینی و باشیکەوە ئاراستەی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری میحوەری ناوەران کران.
بە گوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لە مووشەکەکان لە بەرزاییەکانی چیای سمریتێی سەر بە قەزای شێخان لە پارێزگای نەینەوا کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە، هاوکات مووشەکی دووەمیش بەرلەوەی بگاتە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە، لە گوندی تیسخراب - باشیک لە سنووری دەسەڵاتی حکوومەتی فیدڕاڵی کەوتووتەوە خوارەوە.