بۆ یه‌كه‌مجار دوای جه‌نگی ئۆكرانیا وڵاتێك زێڕی له رووسیا كڕی
K24 - هەولێر:
دوای دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی، بۆ یه‌كه‌مجار دوای جه‌نگی ئۆكرانیا، سویسرا 3 تۆن زێڕی له رووسیاوه هاورده كرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (ئیداره‌ی گومرگی فیدڕاڵی سویسرا) بۆ یه‌كه‌مین جار دوای جه‌نگی ئۆكرانیا سویسرا 3 تۆن زێڕی له رووسیاوه گواسته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خرایه‌ڕوو، ئه‌مه یه‌كه‌مین وه‌جبه‌ی هاورده‌كردنی زێڕه له دوای هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی ئۆكرانیا، دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا سزایان خسته‌سه‌ر مۆسكۆ.
ماوه‌ی چوار مانگه هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به‌رده‌وامه، به‌هۆیه‌وه سزای قورسی سیاسی و ئابووری له‌لایه‌ن ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته سه‌ر مۆسكۆ، كه رێگری لێكراوه كانزاكان، نه‌وت و غاز هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات.
بۆ فشارخستنه سه‌ر ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ریكا و جیهان، رووسیا رێگری له كه‌شتییه‌كانی ئۆكرانیا كردووه گه‌نم بۆ جیهان بگوازنه‌وه، به‌م هۆیه‌وه كاریگه‌ری بۆسه‌ر نرخی خۆراك دروستكردووه.