به‌عسییه‌كان ده‌ركه‌وتنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی عێراق، ده‌ستی به جوڵه كردووه و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش شانه‌كانی چالاك بكاته‌وه و ده‌ست به جموجوڵ بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی،ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه به میدیایه‌كی ناوخۆیی عێراقی گوتووه،حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه دووباره ده‌ست به چالاكییه‌كانیان بكه‌نه‌وه و شانه‌كانیان ڕاسپاردووه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ده‌ست به كار و چالاكییه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه به هۆی ئه‌و دۆخه‌ی داعش دووچاری هاتووه و ئه‌و پشێویه‌ی به هۆی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش دروست بووه،حزبی به‌عس وه‌ك ده‌رفه‌تێك ده‌یبینی و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه خۆی چالاك بكاته‌وه، به‌تایبه‌تی ئێستا له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش بایه‌خدان به گروپه ناوخۆییه‌كان زیادیكردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه كه چالاكییه‌كانی حزبی به‌عس،هه‌ندێك له نه‌یارانی داعش والێده‌كات كه هاوكارییان بكات بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا به‌و ڕێگایه بتوانن ده‌ستكه‌وتی سیاسی به ده‌ست بهێنن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جۆری چالاكیه‌كانی به‌عس ئاشكراكردووه و ده‌ڵیت،چالاكییه‌كانی به‌عس به شێوازیك ده‌بێت كه شانه‌كانیان به كۆمه‌ڵێك ڕیوشوین هه‌ڵده‌ستن و واده‌كه‌ن داعش چاو له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی خۆی هه‌ڵبگریت و گومانیان لێنه‌كات،به‌و جۆره‌ش به ئاسانی ده‌سته‌به‌ری جموجوڵه‌كانیان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه شوێنی كۆبوونه‌وه و چالاكییه‌كانی به‌عسییه‌كانی ئاشكرا كردووه و ڕایگه‌یاندووه" ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه چونه‌ته ماڵی یه‌كێك له سه‌ركرده به‌عسییه‌كان له قه‌زای" قائیم" كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و باسی به‌رده‌وامیدانیان كردووه له كار و چالاكییه‌كانیان و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی موسڵ.
له كۆتایی قسه‌كانیدا بۆ میدیا عێراقییه‌كه ڕایگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه بڕێك پاره‌یان پێشكه‌شكردووه بۆ هاوكاری و پاڵپشتی ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌یان له قه‌زای شرگات.