لە یەک رۆژدا سامانی ئیلۆن ماسک 14.5 ملیار دۆلار زیادیکرد

بە جیاوازی 88 ملیار دۆلار لە پێش بێرنارد ئارنۆ دێت
ئیلۆن ماسک
ئیلۆن ماسک

K24 - هەولێر

بەپێی داتاکانی گۆڤاری فۆربس رۆژی سێ شەممە، ئیلۆن ماسک بەهۆی بەرزبوونەوەی پشکەکانی لە کۆمپانیای تێسلا بە رێژەی 9.4%، سامانەکەی 14.5 ملیار دۆلار زیادیکرد.

بەپێی گۆڤارە ئەمەریکییەکە، کۆی سامانی ئیلۆن ماسک دەوڵەمەندترین کەسی جیهان بۆ 228.4 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، بەوپێیەش بە جیاوازی 88 ملیار دۆلار لە پێش بێرنارد ئارنۆ دووەم دەوڵەمەندترین کەسی جیهانەوە دێت.