موقتەدا سەدر: ئەمجارە ئێران فشاری لە هیچ لایەنێکی شیعە نەکردووە

موقتەدا سەدر داوای هەڵوێستێکی بوێرانە لە لایەنەکان دەکات
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر

K24 - هەولێر:

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە نوێترین پەیامیدا پاش دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارەکانی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، "بۆ یەکەمجار ئەمە دەڵێم؛ ئەمجارە کۆماری ئیسلامی ئێران فشاری لە هیچ لایەنێکی شیعە نەکردووە". 

رێبەری رەوتی سەدر گوتیشی: "ئەو دەنگۆیەی کە دەڵێت کشانەوەمان بەهۆی هەڕەشەی ئێرانەوە بووە، درۆیە و دوورە لە راستیەوە"

هەروەها لە پەیامەکەی سەدردا هاتووە، "ئەو دەستەی کە هەندێك بە (باڵی ئێران) ناوی دەبەن، پێشێلکاری سیاسی دژی دەسەڵاتی دادوەری عێراق دەکات و هەوڵ دەدات بۆ قازانجی خۆی بەکاری بهێنێت". 

موقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا، داوای هەڵوێستێکی بوێرانە لە لایەنەکان دەکات لەپێناو چاکسازی و رزگارکردنی نیشتیمان و ملکەچنەبوون بۆ فشاری تایفی.