شۆفێرێکی تەکسی لەسەر شەقامی 120 مەتری گیانی لەدەستدا

لێخوڕین بەبێ ئاگایی گیان لەدەستدانی شۆفێرێکی لێکەوتەوە
هەردوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تەکسی زیانێکی ماددی زۆریان بەرکەوتووە
هەردوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و تەکسی زیانێکی ماددی زۆریان بەرکەوتووە

K24 - هەولێر:

فازل حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر شەقامی 120 مەتری شۆفێرێکی تەکسی گیانی لەدەستدا.

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، کاتژمێر 1:30 پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی 120مەتری، بەرامبەر بە فرۆکەخانەی هەولێر، رووداوێکی پێکدادان لەنێوان بارهەڵگرێک و تەکسیەکی سەنیدا روویدا و لە ئاکامدا شۆفێری تەکسیەکە گیانی لەدەستدا.

لەبارەی هۆکاری رووداوکە، فازل حاجی گوتی: "ئۆتۆمبێلێکی پیکاب لە جۆری نیسان پەکی کەوت و تووشی وەستانی لەناکاو بوو، کاتێك شۆفێرەکەی بۆ ئاگادارکردنەوەی شوفێران لە دواوە چواری کارپێکرد، لەدوای ئەوەوە تەکسیەك لە رێڕەوی تایبەت بەوەستانی لەناکاو کەدەکەوێتە دەستەڕاستی ڕێگایەکە دەوەستێت و شۆفێرەکەی دادەبەزێت، لەوکاتەشدا بارهەلگرێکی گواستنەوەی خواردنەوە گازیەکان بەخێراییەکی زۆر و بەبێ ئاگاییەوە هات و لە دواوە خۆی کێشا بەتاکسیەکە و شوفێرەکەی.

ناوبراو گوتیشی: "لەدەرەنجامی رووداوەکە شوفێری تەکسیەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و سەرنشینێکی بارهەڵگرەکەش زامدار بوو بەهۆی بەرکەوتنی سەری بەجامی پێشەوە، هاوکات رووداوەکە زیانێکی زۆری مادیشی لێکەوتەوە".

ئۆتۆمبێلە بارهەڵگەرەکە دوای رووداوەکە
ئۆتۆمبێلە بارهەڵگەرەکە دوای رووداوەکە