دۆرتمۆند شوێنگرهوهی هالاندی دۆزییهوه
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئەڵمانیا ئاشکرایان کردووە، بوروسیا دۆرتمۆند لەگەڵ ئایاکس، گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی سێباستیان هالەر لە ریزەکانی یانە ئەڵمانیەکە یاریی بکات.
ئهمڕۆ چوارشهممه، ڕۆژنامەی سپۆرتی ئەڵمانی پشتڕاستی کردەوە سێباستیان هالەر گرێبەستێک لەگەڵ دۆرتمۆند واژۆ دەکات کە بۆ ماوەی چوار وەرزە و گرێبەستەکەش بە ٣٥ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت دوای ئەوەی لەگەڵ یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی گەیشتنە رێککەوتن.
سپۆرت ئاماژەی بەوەش کردووە هالەر سبەی گەشتی ئەڵمانیا دەکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی پێش ئەوەی بە فەرمی گرێبەستەکە واژۆ بکات و پیشکەشی مێدیاکان بکرێت.
ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی دەرگای کردەوە بۆ فرۆشتنی سێباستیان هالەر هێرشبەری کۆتدیڤواری، کە لە وەرزی رابردوو لەگەڵ تیپەکەدا لە ئاستی ناوخۆیی و ئەوروپادا درەوشاوە، به جۆرێك له چامپیۆنزلیگ 11 گۆڵی كرد، له خولی نایابی هۆڵهنداش 21 گۆڵ و 7 ئاسیستی تۆمار كرد.