سبه‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون كۆ ده‌بێته‌وه‌

"گفتوگۆی ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ ده‌كات"
په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان

K24 - هەولێر:

ماڵپه‌ری په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای كرد، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هۆكاری وەستاندنی پڕۆژەكانی رێگاوبان و تەواونەكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون و چه‌ند پرسێكی دیكه‌، سبه‌ی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌.

په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی سبه‌ی ژماره‌ (8)ـی ئاسایی خولی بەهارە له‌ كاتژمێر (10)ـی بەیانی رۆژی (پێنجشەممە  23ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:

یەكەم: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی راپۆرتی لیژنەی (ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان)‌ سه‌باره‌ت به‌ (هۆكاری وەستاندنی پڕۆژەكانی رێگاوبان و تەواونەكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە وادەی یاسایی دیاریكراوی خۆیاندا)، بەئامادەبوونی بەڕێز وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (66) لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنیەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

ده‌قی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مان
ده‌قی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی په‌رله‌مان