سادیۆ مانێ: هێشتا باوهڕم وایه لیڤهرپوول باشترین یانهی جیهانه
سادیۆ مانێی سەنیگالی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن واژۆ کرد و پهیامێكیشی بۆ هاندهرانی لیڤهرپوول نارد و رایگهیاند بۆ ههتاههتایه خۆشهویستی هاندهرانی لیڤهرپوول له نێو دڵم دا دهمێنێتهوه.
سادیۆ مانێ ئێوارەی دوێنێ سێشەممە پشکنینە پزیشکییەکانی بایرن میونشنی تێپەڕاند و ئەمڕۆش گرێبەستەکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ بایرن واژۆ کرد و بەپێی سەرچاوەکانیش گرێبەستەکە بەرامبەر 32 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
مانێ دوای واژۆکردنی گرێبەستەکە ئاشکرای کرد کە بڕیارێکی گونجاوی داوە و دەیەوێت هاوکاری بایرن میونشن بکات لە بردنەوەی ناسناوکان و دەشڵێت: هەرگیز لیڤەرپوول و هاندەران لەبیر ناکات و دەبێتە هاندەری یەکەمی یانە ئینگلیزیەکە.
لهمبارهیهوه سادیۆ مانێ له پهیامێكی ماڵئاوایی دا دهڵێت: هەستێکی نامۆیە، بەڕاستی نامۆیە کە ئیدی من یاریزانی لیڤەرپوول نیم، کاتێکی باوەڕپێنەکراوم لەوێ بەسەر برد، چێژم لە هەموو ساتێک وەرگرت و هەرگیز ئەو ساتانە لەبیر ناکەم.
هێرشبهره سهنیگالییهكهی پێشووی لیڤهرپوول دهشڵێت: كاتێك بۆ یهكهمجار گهیشتمه لیڤهرپوول لە چامپیۆنزلیگیش نهبووین، دەتوانم بڵێم دەستکەوتێکی زۆرمان بەدەستهێناوە، کاتێکی باوەڕپێنەکراوم لەگەڵ لیڤەرپوول بەسەر برد، پێموایە هەرکەسێک لیڤەرپول بەجێبهێڵێت بیری هاندەرانی دەکات، ئەوان باشترین هاندەری جیهانن.
مانێ گوتیشی: لێرهوه دهست به رکابەرییەکی نوێ دەکەم، لیڤەرپوول هەمیشە لە دڵمە و تا هەتایە بە هاندەری ژمارە یەکی لیڤەرپوول دەمێنمەوە، لیڤەرپوول باشترین یانەی جیهانە، چونكه خۆشترین ساتم لەگەڵ لیڤەرپوول ئەو کاتە بوو کە بە چوار گۆڵ لە بارسێلۆنامان بردەوە، هەروەها باشترین گۆڵم یەکەمین گۆڵم بوو لە یاریگای ئیمارات بەرامبەر ئارسێناڵ، دووەم باشترین گۆڵیشم بە داوای لێبوردنەوە بەرامبەر بایرن میونشن بوو، بێگومان دوای هەر یارییەکی بایرن چاودێری ئەنجامی یارییەکانی لیڤەرپوول دەکەم و چاوم لە سەریان دەبێت.