"ئه‌گه‌ری رۆیشتنی كریستیانۆ له‌ مانچێسته‌ر زیاتر ده‌بێت"

كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێته‌ نێو یاریگه‌ و كاڤانی ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دێته‌ نێو یاریگه‌ و كاڤانی ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌

کریستیانۆ رۆناڵدۆ نیگەرانە لە گرێبەستەکانی ئەم هاوینەی مانچێستەر یونایتد و ئەگەر هەیە بڕیاری رۆیشتن لە یانەکە بدات.

رۆژنامەی ئێکسپرێسی ئینگلیزی و ئاسی ئیسپانی ئاماژەیان بەوە کردووە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەیە بۆ مانەوە لە ریزەکانی شەیتانە سوورەکان بۆ کارکردن لەژێر سەرکردایەتی ئێریک تێن هاگ و رێز لە گرێبەستەکەی دەگرێت، بەڵام کریس دڵتەنگە و دڵخۆش نییە لە ئۆڵدترافۆرد بەهۆی ئەو سەرەتا هێواشەی مانچێستەر یونایتد لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان و جارێکی دیکە گومان لە رۆیشتنی دەکرێت.

سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە مانچێستەر یونایتد کۆمەڵێک یاریزان لەوانە خوان ماتا و خیسێ لینگار و پۆل پۆگبا و ماتیچ و کاڤانی لەدەست دەدات، بەڵام نەیتوانیوە هیچ گرێبەستێک واژۆ بکات لە کاتێکدا 3 هەفتەیە دەرگای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان کراوەیە.