محه‌مه‌د بن سه‌لمان گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌

له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ پێشوازی لێكرا
محه‌مه‌د بن سه‌لمان گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌
محه‌مه‌د بن سه‌لمان گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌

K24- هه‌ولێر:

شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری توركیا به‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌ت پێشوازی لێكرا.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا توركییه‌كان، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 22ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022)، محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م وڵاته‌ له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌ت پێشوازی لێكرا.

به‌ گوێره‌ی تویتێكی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، ئه‌مڕۆ ناوبراو گه‌یشته‌ توركیا، له‌ میانیدا چه‌ندین رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌منی، سیاسی و ئابووری له‌ نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و ریاز واژوو ده‌كرێن.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان دوای هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ میسر و ئوردن دێت، تێیدا چه‌ندین رێكه‌وتن له‌ بواره‌كانی گه‌شتیاری، ئابووری و بازرگانی كراوه‌.

له‌مانگی نیسانی رابردوو، بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا سه‌ردانی سعوودیه‌ی كرد.‌