به‌غدا: به‌ڵگه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی په‌نابه‌رانی عێراقیی له پۆڵه‌ندا نییه

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه باس له كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی په‌نابه‌رانی عێراقی له لایه‌ن سه‌ربازانی پۆڵه‌ندا له نزیك سنووری بێلاڕووس ده‌كه‌ن و دووپاتیكرده‌وه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی پشتڕاستكراو له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه نییه.
له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی "واع"، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: "پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، باڵیۆزخانه‌ی عێراقی له وارسۆ راسپاردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی پۆڵه‌ندی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و زانیارییانه بكات، كه باسیان له‌وه ده‌كرد، سه‌ربازانی پۆڵه‌ندی مه‌ترسییان له‌سه‌ر ژیانی په‌نابه‌رانی عێراقیی درووستكردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "رۆژی (7ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) باڵیۆزخانه‌ی عێراق له پۆڵه‌ندا به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی باڵای ئه‌و وڵاته لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه كرد و ئه‌وه پشتڕاستكرایه‌وه، كه ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له میدیا ناوخۆیی و بیانییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه بڵاوبوونه‌ته‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی راستییان نه‌بووه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی پشتڕاستكه‌ره‌وه‌ی یاسایی باوه‌ڕپێكراوی وه‌ك شاهێدحاڵ، یانیش ڤیدیۆ و وێنه له‌به‌رده‌ست نه‌بووه،كه ئاماژه به كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ بكات له‌سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا و بێلاڕووس، وێڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ هاووڵاتییه‌كی عێراقی سكاڵای له‌و باره‌یه‌وه تۆمارنه‌كردووه".
گوتیشی: "پێشتریش حكومه‌ت تیمێكی یاسایی و تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و دۆسیه پێكهێناوه و دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی، راسته‌وخۆ راپۆرته‌كه‌ی پێشكه‌ش به حكومه‌تی عێراق ده‌كات".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندبوو، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه ده‌كات، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ژیانی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری عێراقی له‌سه‌ر سنووری پۆڵه‌ندا رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بووه‌ته‌وه.