یۆنان: پەیوەندییەکانی هه‌ولێر و ئه‌سینا پێشکەوتوون

K24 - هەولێر:
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای ده‌كات، کونسوڵی گشتی یۆنان سەردانی وەزارەتهكهیانی كرد و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوكاری پێشمه‌رگه نیشاندا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ 22ی حوزەیرانی 2022، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە د. کیریمیس ستافرۆس، کونسوڵی گشتی یۆنان لەهەرێمی کوردستان کرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له میانی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەدیداری كونسوڵی یۆنان و سه‌رۆك ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تیشک خرایه سەر مێژووی پەیوەندی دۆستایەتی نێوان هه‌ولێر و ئه‌سینا، كونوسوڵی گشتی یۆنان له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، پەیوەندییەکانی هه‌رێمی كوردستان و یۆنان لەتەواوی بوارەکان پێشکەوتنی باشی بەخۆیەوە بینیووە، هیوای خواست ئاستی پەیوەندییەکان نێوان گەلی کورد و یۆنان گشتگیر و فراوانتر بکرێن.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر زاری سه‌رۆك ئه‌ركان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆ سەرخستن و بەرەو پێش بردنی کارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هیوا ده‌خوازین یۆنان زیاتر هاوکار و هەماهەنگ بێت، لەپێناو بەرەو پێش بردنی پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وڵاتی یۆنان، بەتایبەت لەڕووی سەربازییەوە، ئامادەیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی نیشاندا.
