بۆ ئاوهدانكردنهوهی ئۆكرانیا، ئهڵمانیا داوای جێبهجێكردنی پلانی مارشال دهكات
K24- ههولێر:
راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند: ئۆکرانیا وەك ئەڵمانیای سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمی لێهاتووە و داوای جێبەجێکردنی پلانی ماراشاڵى كرد بۆ ئاوەدانکردنی ئەو وڵاتە.
ئۆلاف شوڵز لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی گوتی: وەك چۆن لە جەنگی جیهانی دووەم ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەوروپی وێران بوون و ئەمهریکا بە پلانی مارشاڵ ملیاردهها دۆلار هاوکاریکردین، پێویستە ئێمەش هاوکاری ئۆکرانیا بکەین، چونکە پوتن نایەوێت دەست بە دانوستان بکات و درێژە بەشەڕ دەدات.
راوێژكاری ئهڵمانیا له درێژهی گوتهكانیدا ئاماژهی بهوهدا، "راستیەکە ئەوەیە، ئێمە هێشتا زۆر دوورین لە دەستپێکردنی دانوستان لەنێوان ئۆکرانیا و رووسیا، چونکە هێشتا پوتن پێیوایە دەتوانێ لەرێگەی هێزەوە ئاشتی بەسەپێنێت. گرنگە ئێمەش لەسەر سزاکانمان لەسەر رووسیا و ناردنی چەك و هاوکاری دارایی بۆ ئۆکرانیا بەردەوام بین، هەتا ئەو کاتەی پوتن تێدەگات، هەڵسەنگاندنی هەڵەی کردووە".
گوتیشی: "جیالەوەش ئاوەدانکردنەوەی ئۆکرانیا زۆری دەوێت، کاتێك سەیری شارێکی وەك ئێرپین دەکەیت، شارەکانی ئەڵمانیات بیردێتەوە لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم".
ههروهها جهختیكردهوه، "بەهەمانشێوەی ئەوروپا لەسەردەمی جەنگی جیهانی دووەم ئۆکرانیا ئێستا پێویستی بە پلانی مارشاڵ هەیە بۆ بنیادنانەوە. پێویستە ملیاردهها دۆلار لە بنیادنانەوەی ئۆکرانیادا خەرج بکەین و چەندین ساڵیشی دەوێت، تا ئەو وڵاتە ئاوەدان دەکرێتەوە."
H.B