وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كاتی وه‌رگرتنی قوتابیانی پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی دیاركرد
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی منداڵان (خوێندكاران و قوتابیان) ده‌ست پێده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، پڕۆسه‌ی تۆماركردنی (وه‌رگرتنی) منداڵ (قوتابیان و خوێندكاران) له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی جگه له قوتابخانه بیانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له رێكه‌وتی 26 – 06 – 2022 پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی منداڵان بۆ پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی ده‌ستپێده‌كات، تاوه‌كو 26 – 07 – 2022 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ساڵانه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له وه‌رزی هاوین و پشوو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ده‌كات، جیا له وه‌رگرتن و تۆماركردنی قوتابیان، كتێبیش چاپ ده‌كات.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌ماوه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌ی پشوو رێكخستنه‌وه بۆ میلاكاتی مامۆستایان فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.